بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵی ئەلحەدەس ، سەرچاوە سەربازیەکانی ئێراقی ڕۆژی دووشەمە ڕایانگەیاندووە بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە نزیکی بازاڕی نەریتیی لە باکووری بەغدای پێتەختی ئێراق دوو کەس کوژران و هەشت کەس برینداربوون .
لە لایەکی دیکەوە مێدیا ئێراقیەکان باسیان کرد لە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تێرۆریستانی داعشی بۆ سەر پارێزگای ئەنبار .
تاقمی تێرۆریستی داعش ناوچەی ئەلسکار لە شاری ڕۆمادی ناوەندی ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئێراقیان کردە ئامانج کە هێزەکانی ئێراق ، تێرۆریستانیان وەدەر نا و تڕوموبیلەکانی بۆمب ئاخنکراویان تێک ڕماند .
لە هەمان حاڵدا ، خالد ئەلعوبەیدی وەزیری بەرگری ئێراق باسی کرد لە ناردنی هێزەکانی زۆرتر بۆ موسڵ بۆ ڕزگاریکرانی ئەو شارە لە داگیر کردنی داعش ...
کۆتایی کورتە نامە/310